zagros news agency

سەرکەوتنی گەورەی فیلمی “The Devil Wears Prada 2” لە بۆکس ئۆفیس

بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی “The Devil Wears Prada” دەستپێکێکی ناوازەی لە شاشە سینەماییەکاندا تۆمار کرد و تەنیا لەناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 77 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

ئەم فیلمە کە بە بەشداری ئەستێرەکان ئان هاساوای و مێریل ستریپ بەرهەم هێنراوە، پلەی چوارەمی باشترین دەستپێکی ئەمساڵی گرتووە، لە دوای فیلمەکانی (Michael) و (Super Mario Galaxy) و (Project Hail Mary).

 

لەسەر ئاستی جیهانیش، داهاتەکەی گەیشتە ٢٣٣.٦ ملیۆن دۆلار، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیای دیزنی کە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بەرهەمهێنانی تەرخان کردبوو. چیرۆکی فیلمەکە باس لە گەڕانەوەی “ئاندی ساکس” دەکات بۆ لای سەرنووسەرە توند و تیژەکەی “میراندا پریسلی” لە گۆڤاری ڕەنوەی، دوای تێپەڕبوونی دوو دەیە بەسەر ڕووداوەکانی بەشی یەکەمدا.

 

سەرەڕای ڕای جیاوازی ڕەخنەگران، فیلمەکە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکراوە، کە زیاتر بەهۆی گەڕانەوەی ئەکتەرە ڕەسەنەکان و هەستی نۆستالژیای جەماوەرەوە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ڕەخنە توندەکانی ترەمپ لە نمایشی باد بانی

ART

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART