zagros news agency

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا مژدەی دابەزینی نرخی وزە بە ئەمریکییەکان دەدات

 

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی “فۆکس نیوز”، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سكۆت بیسێنت چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و دۆخی ئابووری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ ئێراندا نییە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی “پڕۆژەی ئازادی”. هۆشداریشی دا کە ئەگەری هەیە ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییەکان، هەر بۆیە داوای لە تاران کرد ڕێگری نەکات و ڕێگا بدات 300 کەشتیی بازرگانی بە سەلامەتی تێپەڕ بن.
سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، وەزیرەکە جەختی کردەوە: “ئێمە دەستپێشخەری ناکەین لە تەقەکردن و تەنها لە کاتی بەرگری و وەڵامدانەوەدا تەقە دەکەین، بەڵام ئەگەر ئێرانییەکان بییانەوێت دۆخەکە بەرەو پەرەسەندن بەرن، ئەوا ئێمە بەتەواوی بۆ ئەو ئەگەرە ئامادەین.”

وەزیری گەنجینە دڵنیایی دایە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە حکومەت کار دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان و ڕایگەیاند: “هاوکارییەکان لە ڕێگادان بۆ ئەمریکییەکان سەبارەت بە نرخەکانی وزە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیزای ئەلیکترۆنی عێراق بۆ زیارەتکاران کرایە 55 دۆلار

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

یاسین

لە %90ـی کارەکانی دووسایدی ( گۆمەسپان – سماقوڵی ) تەواو بووە

یاسین