zagros news agency

بەشێکی جووتسایدی هەولێر- كۆیە تەواو كراوە و هەشت كیلۆمەتری دیكەش زیاد دەكرێت

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشكرای دەكات، 25%ی جووتسایدی هەولێر- كۆیە تەواو كراوە و بۆ ئەوەی رێگاكە بگاتە نێو كۆیە، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەزامەندیی زیادكردنی هەشت كیلۆمەتری دیكەی داوە.

دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رایگەیاند: “بۆ ئەوەی پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر- كۆیە بگاتە نێو شاری كۆیە، كۆتایی ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا بە تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ ئەوەی هەشت كیلۆمەتری دیكە لە رێگاكە زیاد بكرێت و بگاتە نێو كۆیە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “سەرەتا پڕۆژەكە 34 كیلۆمەتر بوو و نەدەگەیشتە نێو كۆیە، بەڵام ئێستا هەشت كیلۆمەتری دیكەی بۆ زیاد كراوە و دەگاتە نێو كۆیە و بە جێبەجێكردنی ئەم قۆناغە، ڕێگاکە دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكە.”

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاشكراشی كرد: “دوای ئەوەی 117 ملیار دیناری دیکە بۆ ئەو هەشت كیلۆمەترە تەرخان كرا، ئێستا کۆی گشتیی بودجەی پڕۆژەکە گەیشتووەتە 677 ملیار دینار.”

ئاگرین عەبدوڵا ئەوەشی خستە ڕوو: “تاوەكوو ئێستا 25%ی کارەکانی پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی هەولێر- کۆیە تەواو بووە و کارکردنیش خێراتر کراوە.”

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، جووتسایدی هەولێر- کۆیە دەستی پێکرد و رۆژی 10ی 10ی 2024 بەردی بناغەی بۆ دانا و كاركردن لە پرۆژەكەش بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وزیری نێوخۆی ئێران بۆ دانانی پارێزگای نوێ چووە شاری سنەی رۆژ‌هەڵات

سەڵاح

هێلكاریكردنی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌یشت

یاسین