هێزێكی تایبه‌ت له شاری سلێمانی خراوه‌ته‌وه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و ئاماده‌كارییه‌وه، چونكه سبه‌ی بریاره وردبینی له بریاری دادگایی لاهور شێخ جه‌نگی و گیراوانی لاله‌زار بكرێت، به‌و هۆیه‌وه كه‌سی سكاڵاكار هه‌ركه‌سێك و له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدابێت ده‌بێت ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌بێت.
به‌پێی زانیاری زاگرۆس، سبه‌ی بۆ پارێزگاری له پاڤێل تاڵه‌بانی و قوبادی تاڵه‌بانی، كه بریاره كاتژمێر 10 بچنه به‌رده‌م دادگای سلێمانی وه‌ك سكاڵاكاری سه‌ره‌كی له‌دژی لاهور شێخ جه‌نگی گیراوانی لاله‌زار ئاماده‌بن، به‌و هۆیه‌وه هێزێكی زۆری ئه‌منی ده‌مامكداری تایبه‌ت خراوه‌نه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، له‌رێگای زیندانی كانی گۆمه تا به‌رده‌م دادگا و رێگا ناده‌ن هیچ رۆژنامه‌نووسێك نزیكی دادگا ببێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان زانیاری، ئه‌و هێزه رێكای توند به‌رانبه‌ر به پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگیش ده‌گرنه به‌ر و رێگا ناده‌ن مۆبایل و ئامێری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.

