بەرپرسی لقی 23ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور ئاماژه به‌وه ده‌كات دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر گرفتی زۆر بۆ خەڵکی مەخموور، بەتایبەت پیشەوەران و کاسبکاران لە دەروازە و بازگەی مەخموور دروست دەکران، ئێستا ئەو کێشانە بەتەواوی چارەسەر کراون و بنبڕ بوون.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، ئه‌مرۆ 6ی5ی2026 بۆ زاگرۆس، گوتی: “ماوه‌یه‌كه رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی خه‌ڵكی كاسبكار‌و پیشه‌ساز و خاوه‌ن كاره‌كان كه‌لوپه‌له‌كانیان بهێننه ناو مه‌خمووره‌وه له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌مان گه‌یانده به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش وه‌زیری ناوخۆی راسپارد كه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكات، وه‌زیری ناوخۆش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق له‌سه‌ر خه‌ت بوو، بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه كرا لێره به‌دوادوه كه‌س گرفتی بۆ دروست ناكرێت، به‌ڵام به‌رێكاری خۆی، سه‌ره‌تا ئه‌و خه‌ڵكه ناوی خۆیان له قائیمقامیه‌ت تۆمار ده‌كه‌ن له‌و رێگایه‌وه ناوه‌كان ده‌درێته بازگه‌ی مه‌خموور و ئه‌و هاووڵاتیانه ناویان ده‌درێته بازگه به‌شێوه‌یكی دروست كاڵاكانیان ده‌هێننه ژووره‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری دروست بوونی ئه‌و گرفته، كانه‌بی ئه‌وه‌ی خسته‌روو: له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر مه‌خموور له كوردستان دابرێنرا له سنووری چونه ژووره‌وه‌ی شاره‌كه بازگه‌ی سوپای عێراقی دروستبوو له‌و كاته‌وه ئه‌و گرفتانه هه‌بووه، ناوه به‌ناوه چاره‌سه‌ر ده‌بن و دواتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێكاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق كه تائێستا بازگه‌ی مه‌خموور وه‌ك بازگه‌ی فه‌رمی حساب نه‌كراوه، چونكه رێگایه‌كی بازرگانی نییه، بۆیه رێگا نادرێت خه‌ڵك كه‌لوپه‌لی رۆژانه خۆی هاورده بكات، بۆیه ناچارن به‌رێگای دیكه هاورده بكرێت.

