وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 4,405,743,000 دینار دا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانیی دهۆك و ته‌ناهی له پارێزگای دهۆك.
ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌كانی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك و 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهییه كه به‌پێی ڕێنمایییه‌كانی داراییی تایبه‌ت به داهاته‌كان له‌سه‌ر پلانی ساڵی 2026 به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتوانی سنووری شاری دهۆك و ته‌ناهی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه، ڕه‌زامه‌ندیی خه‌رجكردنی دراوه.
گوژمه‌ی 3،035،763،000 سێ ملیار و سی و پێنج ملیۆن و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك.
گوژمه‌ی 1،337،158،000 یه‌ك ملیار و سێ سه‌د و سی حه‌وت ملیۆن و سه‌د و په‌نجا و هه‌شت هه‌زار دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ناوخۆیی له كه‌رتی 10ی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی.
گوژمه‌ی 32،822،000 سی و دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و بیست و دوو هه‌زار دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قامی ناوخۆیی له سنووری ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ی شاره‌وانی.

