zagros news agency

کەشتییەکی کۆنتێنەرهەڵگری فەڕەنسی لە گەرووی هورمز هێرشی کرایە سەر

 

کۆمپانیای گواستنەوە و لۆجستیی فەڕەنسی “سی ئێم ئەی” ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئایار ڕای گەیاند یەکێک لە کەشتییە کۆنتێنەرهەڵگرەکانی لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا گوتی کەشتیی “سان ئەنتۆنیۆ” ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئایار کاتی تێپەڕین لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا چەند کارمەندێکی بریندار بوون و زیان بە کەشتییەکە گەیشتووە. هەروەها گوتراوە کەسە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی لە کەشتییەکە گواستراونەتەوە.
ئەم کەشتییە بە ئاڵای ماڵتاییەوە هاتوچۆی دەکرد و ڕۆژێک دوای ئەوە هێرشی کرایە سەر کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پلانی “پڕۆژەی ئازادی” بۆ یارمەتیدانی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەست پێ کردبوو.
بەڵام ترەمپ شەوی ڕابردوو ڕای گەیاند ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ پاسەوانیکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێن تاوەکوو زەمینە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ خۆش بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

“One Battle After Another” دەبێتە پادشای ئۆسکاری 98 و مێژوو تۆمار دەکرێت

ART

گوتەبێژی پێشووی هەسەدە: سەرۆك بارزانی ناوبژیوانێكی نموونەییە بۆ رۆژئاوای كوردستان

سەڵاح