zagros news agency

‎نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنجشەممە بازاڕەکانی زێڕ گۆڕانکاری نوێیان بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ نرخی کانزا گرانبەهاکان ڕوویان لە بەرزبوونەوەی زیاتر کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و دابەزینی نرخی نەوت لە ئاستی جیهانیدا.

​لە بازاڕە جیهانییەکان نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ گەیشتە 151,594.63 دۆلار کە بەراورد بە 149,822 دۆلاری دوێنێ بەرزبووەتەوە. نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ 4,715.12 دۆلار بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا دوێنێ 4,659.98 دۆلار بوو، هەروەها نرخی یەک گرام زێڕ گەیشتە 151.59 دۆلار کە بەراورد بە 149.82 دۆلاری دوێنێ بەرزترە.

​ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەستە بە دابەزینی نرخی نەوت و بەهای دۆلاری ئەمریکی. دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان وایکردووە بازاڕەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت و زێڕ وەک پەناگەیەکی سەلامەت بەرزبێتەوە.

​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخی عەیارەکان بەراورد بە دوێنێ بەم شێوەیە بەرزبوونەتەوە:

​عەیار 22 بە 1,053,275 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ 2,955 دینار بەرزبووەتەوە.

​عەیار 21 بە 1,005,399 دینارە و بەراورد بە دوێنێ 2,821 دینار بەرزبووەتەوە.

​عەیار 18 بە 861,771 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ 2,418 دینار بەرزبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین

سەرۆكی حكومەت بەردی بناخەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەباتی دانا

یاسین

حکوومەتی عێراق قەرزداری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە

یاسین