zagros news agency

بازرگان: پشتیوانی له‌ دەستپێشخەریی سەرۆک مەسعود بارزانی ده‌كه‌ین

سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان ده‌ڵێت: “لە ڕەوانگەی پارتی چاکسازی تورکمان، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەتی لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە خێرایی و بەرپرسیارییەوە بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت”.

عه‌بدولقادر بازرگان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌  پارتی چاکسازی تورکمان پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەستپێشخەریی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی، و پێی وایە ئەم دەستپێشخەرییە ڕێگایەکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی گێژاو و جەقبەستووە سیاسییەکان لە نێوان لایەنەکان.

پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشتی هاوڵاتیان دەبێت لە سەرەوەی هەموو بەرژەوەندییە تایبەتەکان بێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە ڕوحی بەرپرسیاری و هاوکاری هەنگاو بنێن بۆ خزمەتکردنی ئاسایش، سەقامگیری و داهاتووی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی کەرکووک لە بارەگای لقی ٣ی پارتی کۆبوونەوە

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نوێنەری سەرۆك بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە تەرمی مولازم خدر دەكات

سەڵاح