zagros news agency

د. سامیە شاکر چاوشلی نووسەر و شاعیر کۆچی دوایی کرد

د. سامیە شاکر چاوشلی، مامۆستای زانکۆ، شاعیر و نووسەر دوای تەمەنێک لە خزمەتکردن بە بوارەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیری و بواری ئەکادیمی، لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

 

د. سامیە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئەڵمانی 7 کتێبی بەچاپ گەیاندووە.  لە نووسیندا نازناوی “مەشخەڵ”ـی هەبوو. لە 1979دا بە هۆی فشارەکانی بەعسەوە ڕووی کردووەتە ئەڵمانیا، بەو هۆیەوە ماڵەکەی لە گەڕەکی شۆڕش لە هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە.

 

خانمە شاعیر کە رۆژی چوارشەممە کۆچی دوایی کرد، لە دەرەوەی وڵات توانیویەتی دکتۆرا لە بواری کۆمەڵناسی بەدەستبهێنێت.

 

لە 2024دا دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان بڕیاری دا خانووەکەی بکاتە ناوەندێکی ڕۆشنبیری تایبەت بە ژنان.

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بۆ کۆچی دوایی ئەو نووسەرە، سەرەخۆشی و پرسەنامە ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کورد دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی هونەری شێوەکاری کرد

ART

باتمان دەگەڕێتەوە بۆ تەلارسازییە گۆتیکییەکەی گلاسگۆ

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART