zagros news agency

لیڤەرپوڵ و نرخی نوێی پلیتەکان

دوای ناڕەزایەتییە توندەکانی هاندەران یانەی لیڤەرپوڵ پاڵەوانی خولی ئینگلیزی، بڕیاریدا ئەو پلانە هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربوو بۆ سێ ساڵ نرخی پلیتەکان بەپێی ئاستی هەڵاوسان بەرز بکاتەوە.

 لەبری ئەوە، یانەکە دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرایەتی هاندەران گەیشتە رێککەوتنێک کە بۆ وەرزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ تەنها  نرخەکان زیاد بکات و بۆ وەرزی دواتریش (٢٠٢٧-٢٠٢٨) نرخەکان وەک خۆی جێگیر بکات.

ئەم پاشەکشەیەی یانەکە دوای کەمپەینی هاندەران هات کە داوایان دەکرد “پاوەندێکیش لە ناو یاریگا خەرج نەکرێت” وەک کاردانەوەیەک بۆ گرانی نرخەکان.

بەپێی نرخە نوێیەکان، هەرزانترین پلیتی وەرزی لە یاریگای لئانفیڵد دەبێتە ٧٣٤.٥٠ پاوەند و گرانترینیشیان دەگاتە ٩٣١ پاوەند. لەگەڵ ئەوەشدا، یانەکە هۆشداری داوە کە ئەگەر سەرچاوەی بازرگانی نوێ نەدۆزرێتەوە، رەنگە لە داهاتوودا دووبارە ناچار بن نرخەکان بەرز بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

برایتۆن جارێکی دیکە برینەکانی لیڤەرپوڵی نوێکردەوە

یاسین

نەیمار: دەمەوێت نازناوی مۆندیال بگەڕ‌ێنمەوە بەرازیل

یاسین

یەکلاییکەرەوە.. بزانە ئێمباپێی بەشداری یاری داهاتوو دەکات؟

یاسین