zagros news agency

ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی حکومەتەکەی زەیدی لەم هەفتەیەدا هەیه

سەرچاوەیەکی پەرلەمانی، ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی لەم هەفتەیەدا متمانەی پێ بدرێت، پێش ئەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەشت بکەن.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “سەرۆکایەتی پەرلەمان تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی لە حکومەتەوە پێ نەگەیشتووە بۆ پێشکەشکردنی کابینە وەزارییەکە، بەڵام هەر کاتێک ئاگادارکردنەوەکە گەیشت، ٢٤ کاتژمێر پێشتر پەرلەمانتاران ئاگادار دەکرێنەوە بۆ سازدانی دانیشتنی متمانەپێدان”.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێککەوتن لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک کوتلەکان کراوە کە پڕۆسەکە لەم هەفتەیەدا یەکلایی بکرێتەوە. جێی باسە عەلی زەیدی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کارنامەی حکومەتەکەی ڕادەستی هەیبەت حەلبووسی کردووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوی کاندیدەکانیش ڕەوانە بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین

بەهۆی نەمانی زیارەتکارانی ئێرانییەوە 80%ی هۆتێلەکانی نەجەف داخراون

سەڵاح

وشیان خدیدا: ئێکەم کارێ مە ڤەگەراندنا ئارامی و ئێماھی و پێگڤە ژیانێ یە بۆ شنگالێ

سەڵاح