لەنێو سوپرایزێکی گەورەی هونەریدا، بێڵی ئایڵیش، ئەستێرەی پۆپی جیهانی، لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو جەیمس کامیرۆن یەکیان گرت بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی میوزیکاڵی «Hit Me Hard and Soft: The Tour (Live in 3D)».
ئەم پڕۆژەیە کە بە تەکنیکی پێشکەوتووی سێ ڕەهەندی (3D) وێنەگیراوە، هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی هەست و سۆزی کۆنسێرتە زیندووەکان بۆ ناو هۆڵەکانی سینەما.
لە فیلمەکەدا 17 کامێرای جوڵاو بۆ تۆمارکردنی کۆنسێرتەکەی مانچستەر لە هاوینی 2025 بەکارهاتووە، تەنیا گۆرانی گوتن نییە؛ فیلمەکە دیمەنی پشت پەردە، چاوپێکەوتن لەگەڵ بێڵی و هەستی هەوادارانی تێدایە، هەروەها جەختکردنەوەیە لەسەر سادەیی ئایڵیش و پەیوەندییە ڕۆحییەکەی لەگەڵ جەماوەر، نەک تەنیا نمایشێکی سەرنجڕاکێش.
بێڵی ئایڵیش ئاماژەی بەوە کردوو، کارکردن لەگەڵ کامیرۆن وەک ڕوبەڕوبوونەوەی دوو کەسایەتی بەهێز بووە، بەڵام ئەنجامەکەی ئەزموونێکی بینراوی قووڵە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.

