یانەی پاریس سان جێرمان لە هەوڵێکی چڕدایە بۆ کۆکردنەوەی تەواوی هێزەکانی پێش ڕووبەڕووبوونەوە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر ئارسناڵ لە ٣٠ی ئەم مانگەدا کە گرنگترین هەواڵیش گەشبینییە بە گەڕانەوەی ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی بۆ نێو پێکهاتەی سەرەکی.
ئەشرەف حەکیمی دوای ئەوەی بەهۆی پێکان لە ماسولکەی پشتەوەی ڕانی یارییەکەی بایرن میونخی لەدەستدا ئێستا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ یاری کۆتایی ئامادە بێت و گەشبینییەکی زۆریش هەیە کە بتوانێت بەشداری بکات
لوکاس شێڤالیێ مژدەی ئەرێنی دەربارەی گەڕانەوەی ئەم گۆڵپارێزە هەیە کە لە مەشقەکاندا تووشی پێکان ببوو بەڵام ئێستا دۆخی بەرەو باشتربوون چووە.
راهێنەری یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی تەواوەوە بچێتە نێو یاری کۆتایی بەتایبەت کە یاریزانانی وەک حەکیمی دەیانەوێت پێش دەسپێکردنی مۆندیال نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن بەڵام ستافی پزیشکی لەبەردەم چەند ئاستەنگێکدان.
عوسمان دێمبێلێ بەهۆی ماندوێتییەکی زۆرەوە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە وارن زایەر ئیمری بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنێت و هێشتا گومان لەسەر بەشداریکردنی لە یارییەکەدا هەیە.
ماندوێتی گشتی ستافی پزیشکی کار لەسەر چاکبوونەوەی یاریزانان دەکەن دوای ئەو ماندوێتییە زۆرەی لە یارییەکەی میونشن تووشی بوون.

