دوای ئه‌وه‌ی تابلۆی ناونیشانی دادگای پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان دانرا، ته‌نیا به عه‌ره‌بی نووسرابوو، پاشان ژماره‌یه‌ك گه‌نج چوونه سه‌ر دادگاكه و تابلۆكه‌یان لابرد.
خه‌ڵكی حه‌سه‌كه داوا ده‌كه‌ن كه تابلۆی ناونیشانی شوێنه حكوومییه‌كان به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق ڕێگرن له‌و كاره.
ئێستا دۆخی حه‌سه‌كه شڵه‌ژاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕێگه ناده‌ن زمانی كوردی فه‌رامۆش بكرێ و جێگری پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ش بۆ میدیاكانی سووریا ڕایگه‌یاندووه: “پێویسته ناونیشانی شوێنه حكوومییه‌كان، ته‌نیا به زمانی عه‌ره‌بی بنووسرێت.”
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئایاری 2026، له شار و شارۆچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، خۆپیشاندان به‌ڕێوه چوو له دژی دژایه‌تیكردنی زمانی كوردی و خۆپیشانده‌ران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت زمانی كوردی له شوێنه فه‌رمییه‌كان فه‌رامۆش بكرێت.
پێشتر نووره‌دین ئه‌حمه‌د، پارێزگاری حه‌سه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: “له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی كوردن، تابلۆ حكوومییه‌كانیان به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌نووسرێن.”

