zagros news agency

لە ئەستێرەیەکی گەشاوەوە بۆ یاریزانێکی یەدەگ

 

 

پێگەی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی ساڤینیۆ لەنێو پێکهاتەکەی پێپ گواردیۆلادا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەسەردا هاتووە و ئێستا قۆناغێکی تەمومژاوی و ئاڵۆز لەگەڵ مانچستەر سیتی بەڕێ دەکات.

 

ئەم یاریزانە کە سەرەتا وەک یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەی گواردیۆلا دەبینرا، لە ئێستادا دوورکەوتووەتەوە لە پلانە سەرەکییەکان و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر دەبات، ئەمەش ئەگەری جێهێشتنی یانەکەی لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا زیاتر کردووە.

 

ئامار و ژمارەکانی نیوەی دووەمی ئەم وەرزە گوزارشت لە پاشەکشەیەکی بەرچاو دەکەن؛ ساڤینیۆ لەوەتەی لە ٢١ی شوباتی ڕابردوو لە پێکان چاکبووەتەوە، تەنیا ٢٦٤ خولەک بەشداری یارییەکانی کردووە، کە دەکاتە تەنیا ١٩٪ی کۆی کاتی یارییەکان.

 

لە کۆی ١٥ یاری ڕابردووی سیتی، تەنیا لە دوو یارییاندا بە سەرەکی بەشداری کردووە و لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی یانەکەشیدا بەرامبەر برێنتفۆرد، تەنیا بۆ ماوەی یەک خولەک لە نێو یاریگادا بوو.

 

ئەم دابەزینە لە ئاست و بەشدارییکردن، کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر بەهای بازاڕی یاریزانەکە، بە جۆرێک نرخی ئێستای بۆ ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە، لە کاتێکدا هاوینی ڕابردوو یانەی تۆتنهام ئامادە بوو ٧٠ ملیۆن یۆرۆی لە پێناودا خەرج بکات بەڵام ڕاهێنەری سیتی ڕەزامەند نەبوو.

 

دوورکەوتنەوەی ساڤینیۆ لە یاریگاکان هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەتایبەت کە مۆندیالی ٢٠٢٦ نزیک دەبێتەوە و کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاهێنەری “سامبا” بژاردەی ئامادە و بەهێزی وەک ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڕافینیای لەبەردەستە، ئەمەش وادەکات ساڤینیۆ بۆ پاراستنی پێگەی نێودەوڵەتی خۆی بە قووڵی بیر لە دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ بکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. کەین سەرکردایەتی بایرنی کردو سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا

یاسین

ئەڵۆنسۆ دەستی لەکار کێشایەوە وڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

یاسین

ئەمشەو ئەشڕەف حەکیمی لەبەردەم ڕیکۆردێکی مێژووییە

یاسین