zagros news agency

ترەمپ : رێکەوتنەکە بەشێوەێکی زۆر لاواز ماوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ دووشەممە لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسان وت کە هەرچەندە ئاگربەستەکە هێشتا بەردەوامە، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر لاواز ماوەتەوە .

دوای لێدوانەکانی ترامپ، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد قالیباف لە تۆڕی X نووسی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران «ئامادەن بۆ وەڵامدانەوە و وانەدان بە هەر دەستدرێژییەک.

ئێران لە پێشنیارێکی وەڵامدانەوەدا کە ڕۆژی یەکشەممە بۆ ئەمریکا نێردرا، داواکارییەکانی خۆی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ و کردنەوەی تنگەی هۆرمز خستەڕوو. بەڵام ترامپ ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە و وەسفی کرد بە تەواو نەگونجاوە

   قالیباف لە پۆستێکی جیاواز لە تۆری X گوتی

«هیچ ڕێگایەکی تر نییە جگە لە قبووڵکردنی مافەکانی گەلی ئێران، وەک لە پێشنیاری ١٤ خاڵییەکەدا هاتووە.»

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی : ١٣٠ کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە دامەزرێندران

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە زیاتر لە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەی (ڕێڕەوی ژیان)ی لە هەولێر دانا

سەڵاح