zagros news agency

وەلایەتی بۆ ترەمپ: لە مەیداندا شکستمان پێهێنان، وا مەزانە لە دیپلۆماسیدا سەردەکەویت

عەلی ئەکبەر وەلایەتی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران و ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لە وەڵامی لێدوانە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا گوتی: «لە مەیداندا شکستمان پێ هێنان؛ هەرگیز وا مەزانە لە دیپلۆماسیدا سەردەکەویت.»
وەلایەتی ئاماژەی بە لێدوانە نوێیەکانی ترەمپ دا هەندێک کەس وەک هەڕەشەی ناڕاستەوخۆی هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر ئێران لێکی دەدەنەوە و گوتی: «ترەمپ لە کاتێکدا بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئێران دەکات، وەک بڵێی درۆکانی پێنتاگۆنی سەبارەت بە شاردنەوەی ئاماری کوژراو و بریندارە زۆرەکانی سەربازانی ئەمریکایی بڕوا کردبێت. ئاغای ترەمپ، هەرگیز وا مەزانە بە خراپ بەکارهێنانی ئارامیی ئەمڕۆمان، بە سەرکەوتوویی دەچیتە پەکین.»

هەواڵی پەیوەندیدار

کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەست لە کار دەکێشێتەوە

سەڵاح

سی ئێن ئێن: ناکۆکیی ئەمریکا و ئێران ئەوەندە زۆر نییە

mustafa

٥٨ خێزانی دێرەزوور لە کەمپی عەریشای حەسەکە دەردەچن

یاسین