پێگەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لە فەیسبووک بڵاویکردووتەوە؛ ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی 5ـی 2026 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ئەدیبان، ڕۆژنامەنووسان،
بابان میدیا لە شاری سلێمانی، دەرگای بەڕووی کار و چالاکییە میدیاییەکانی واڵا کرد.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: ئەم هەنگاوە نوێیە لە شاری سلێمانی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ دەوڵەمەندکردنی پانتایی میدیای کوردی و خزمەتکردن
بە کایەی مەعریفی و گواستنەوەی ڕاستگۆیانەی هەواڵ و زانیاری دێتە هەژمار.
بڕیارە، بابان میدیا لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانییەوە، زنجیرەیەک پڕۆژەی میدیایی و کولتووری نوێ پێشکەش بە بینەر و خوێنەرانی کورد بکات.

