ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای سایكلۆنی سەر بە كۆمپانیای ئەلبیت سیستەمز واژوو كرد، تا مەودا و توانای فڕۆكەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف 35ی ئەو وڵاتە زیاتر بكات.
لە ڕاگەیەنراوێکی حكوومەتی ئیسرائیلدا هاتووە، گرێبەستەكە بە گوژمەی 34 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی واژوو كراوە، لەو ڕێگەیەوە كۆمپانیاكە هەوڵی پەرەپێدان و دروستكردنی تانكی زیاتری سووتەمەنی بۆ فڕۆكەكە دەدات، پێشتر ئەم كۆمپانیایە بەهەمانشێوە بۆ فڕۆكەی ئێف 16 بەكاری هێنابوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كە لە ئەنجامی دروستكردنی تانكیی تری سووتەمەنی، توانایەكی نوێ و زیاتر بە فڕۆكەی ئێف 35 دەدرێ و دەتوانێ مەودای زیاتر بفڕێ و لە ئاسمان بمێنێتەوە، كەمتر پشت بە تێكردنی سووتەمەنی لەو جۆرە فڕۆكانە لە ئاسمانەوە ببەسترێت و بۆ ئۆپراسیۆنی دوورمەودا بەمشێوەیە كەڵكی زۆری لێ وەردەگیرێت.

