zagros news agency

ئیسرائیل سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەست هێرشی کردە سەر لوبنان

سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر باشوور و بیقاعی ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
پەیامنێری ئەلعەرەبییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ئایار، لەبارەی کەوتنەبەرهێرشی ناوچەی “سەحمەر” لە بیقاعی ڕۆژاوا بەهۆی چەندین هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە، ڕاپۆرتی دا.
ئیسرائیل گوندی “جبشیت” لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد؛ پێشتریش “تولین” لە شارۆچکەی مەرجەعیون و “زەوتەر ئەلشەرقییە” لە شارۆچکەی نەبەتییە کرابوونە ئامانج.
تۆپخانەی ئیسرائیل دەوروبەری شووکین و گوندەکانی مەیفەدوون، شەقرا، قەبریخا، تولین، مەجدەل سەلم، بستات، غەندورییە و کفرای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.
ئەم هێرشانە دوای بەڕێوەچوونی خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشینگتن لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا هاتن. لەو دانوستانانەدا هەردوولا لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیکە ڕێک کەوتن؛ ئاگربەستێک بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆتایی بێت.
هەروەها هەردوولا لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاتر بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە گوتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 300 هاووڵاتی لە ئێران به ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە

یاسین

کەشناسی: شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە توندی دادەبەزن

سەڵاح

مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە یاسای دادپەروەرانە دەکات بۆ کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە

یاسین