zagros news agency

سەرۆکی ئێران ستایشی ڕۆڵی وڵاتانی دراوسێ دەکات و ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەی

 

​مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی وڵاتانی دراوسێ لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی جێگیرکردنی ئاگربەست دەربڕی و ستایشی هاوکاریی ئەو وڵاتانەی کرد لە ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان دژی ئێران.
​سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕایگەیاند، پزیشکیان لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی پاکستان، هیوای خواستووە هەوڵەکانی پاکستان هاوکار بن لە بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

​پزیشکیان دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە نادادپەروەرانە و قبوڵنەکراو لەلایەن هەر ویژدانێکی زیندووەوە وەسف کرد، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی ئەمریکا و ئیسرائیل لەو هێرشانە، ڕووخاندنی ئێرانە، بەڵام ئەوان بۆیان دەرنەکەوتبوو کە گەلی ئێران لەگەڵ وڵات و دەسەڵات دەوەستن.

​گوتیشی، “دوژمنان هەوڵیانداوە پشێوی بگوازنەوە بۆ ناوخۆی ئێران”، هاوکات دووبارە ستایشی هاوکاریی وڵاتانی دراوسێی کرد لە ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان دژی وڵاتەکەی.

​هەروەها سەرۆکی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت وڵاتانی کەنداو، لە کاتێکدا کە لایەنە دەرەکییەکان کار بۆ نانەوەی دووبەرەکی لە ناوچەکەدا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزکردەوە

گوران

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی مایۆرکای کرد

یاسین