zagros news agency

ڕووسیا کارمەندانی دەگەڕێنێتەوە بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێران

ئەمڕۆ سێشەممە، 19-5-2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی ڕووسیا دڵنیایە لەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەتوانێت کارمەند و تیمەکانی خۆی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێرانی بگەڕێنێتەوە
کۆمپانیای “ڕۆس ئاتۆم” خەریکی دروستکردنی دوو یەکەی نوێی وزەیە لە وێستگەی بوشەهر، بەڵام دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوودا ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕیان دژی ئێران ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە سەدان فەرمانبەری خۆی لەو وێستگەیە کێشایەوە.
لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، مۆسکۆ ڕایگەیاند، زۆربەی ئەندامانی تیمی ڕووسی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێرانی کشاندووەتەوە، کە پێشتر خۆی بەشداریی لە بنیاتنان و کارپێکردنیدا کردبوو. لەو کاتەشدا، ئەلێکسی لیخاتشێف، سەرۆکی کۆمپانیای “ڕۆس ئاتۆم” لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردبوو کە 180 کەس لە کارمەندانی وێستگەکەیان گواستووەتەوە و کێشاوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران ڕاگەیەندرا

یاسین

دڵشاد جه‌لال كامیل بۆ زاگرۆس: وێرای ئاڵنگاریه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان دواجار مه‌سروور بارزانی سه‌ركه‌وت

یاسین

فلیک هۆشداری دەدات

یاسین