قائیمقامی پێشووتری شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی شه‌نگال داواده‌كه‌ن كه باره‌گای لقی پارتی بگه‌رێته‌وه بۆ شاره‌كه چونكه پارتی ده‌بێت له شه‌نگال هه‌بێت تا خزمه‌تی خه‌ڵك بكات.
مه‌حما خه‌لیل، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “خه‌ڵكی شه‌نگال داوای كردنه‌وه‌ی باره‌گای لقی 17ی شه‌نگالی پارتی له شاره‌كه ده‌كه‌ن، ئێستا شه‌نگال وه‌ك جاران نه‌ماوه خه‌ڵك داواده‌كه‌ن خزمه‌ت بكرێن بابه‌تی په‌كه‌كه‌ش وه‌ك جاران نییه، هێزو پۆلیس عێراق له شاره‌كه‌ن ده‌بێت ئه‌وان به‌رپرسیاری ئه‌منیه‌تی باره‌گاكان بپارێزن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له %70ی قوربانی و شه‌هیدی شه‌نگال له‌ناو ریزه‌كانی پارتین و خه‌ڵكی شه‌نگال پێیان وایه ده‌بێت ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تی پارتی بگاته‌وه بۆ شاره‌كه بۆیه چاوه‌رانین به‌زووترین كات باره‌گای پارتی بگه‌رێته‌وه بۆ شاره‌كه.
ئه‌مه له كاتێدایه له‌دوای 16ی ئۆكۆتبه‌ری 2017 پارتی دیموكراتی كوردستان باره‌گاكانی له شاره‌كه كشاندوه‌ته‌وه به‌هۆی دۆخی جه‌نگ .

