zagros news agency

کاسێمیرۆ پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەوە دەکات

کاسێمیرۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا دوای ئەوەی بڕیاری کۆتایی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا داوە.

 کاسێمێرۆ یەکشەممەی ڕابردوو لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد و دوای سەرکەوتنیان بەسەر نۆتێنگهام فۆرێست بە ئەنجامی ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کرد و بڕیاریشە یەکشەممەی داهاتوو لە کۆتا گەڕی پریمەرلیگدا دواین یاری خۆی بەرامبەر برایتۆن ئەنجام بدات.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی رێککەوتنی نێوان کاسێمێرۆ و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی بە شێوازێکی نایاب بەڕێوە دەچێت و بەرپرسانی مەیامیش گەشبینن کە پێش دەستپێکردنی مۆندیال گرێبەستەکە بکەن.

 بە فەرمی تۆم بۆگەرتی ڕۆژنامەنووسی زە ئەتلەتیکیش ئەم زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە کاسێمێرۆ لەم هاوینەدا دەچێتە ئەمریکای باکوور تاوەکو لەوێ هاوشانی لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز و ڕۆدریگۆ دی پاوڵ یاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بنـزێـما؛ لە سعودیا دڵخۆشم بەڵام لەمانەوەم دوو دڵم

یاسین

ئەمشەو ڕیال مەدرید بەرامبەر برێست یاری هەیە و دەبێت براوە بێت

یاسین

میلان ڕاهێنەری نوێی دیاری کردوە

یاسین