لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا کە دەنگدانەوەی زۆری لە نێوەندەکانی تەکنەلۆجیادا دروست کردووە ملیاردێر ئیلۆن مەسک بە تەواوی پاشەکشەی لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی وزەی خۆر لەسەر هەسارەی زەوی کردووە و پشتبەستنی کۆمپانیاکانی بەم سەرچاوەیە ڕاگرتووە چونکە پێیوایە سیستەمەکانی وزەی خۆر لەسەر زەوی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و شەو و ڕۆژ ناتوانن بە شێوەیەکی بەردەوام کارەبای پێویست بۆ داتاسەنتەرە زەبەلاحەکانی ژیریی دەستکرد دابین بکەن و لە بەرامبەردا ئێستا مەسک لە ڕێگەی کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە کار لەسەر پلانێکی نوێ دەکات بۆ گواستنەوەی ئەم پڕۆژانە بۆ بۆشایی ئاسمان بە ئامانجی دروستکردنی سەتەلایتی تایبەت کە لەوێدا بەهۆی هەمیشەییبوونی تیشکی خۆرەوە بەبێ وەستان کارەبا بۆ تاقیگەکان دابین بکەن هەرچەندە ئەم هەنگاوە ڕەخنەی زۆری لێکەوتووەتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا کۆمپانیای ژیریی دەستکردەکەی مەسک بۆ کارپێکردنی سیستمەکانی ناچارە پشت بە غازی سروشتی ببەستێت نەک وزەی پاک.

