هێزی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بەشداری لە پاککردنەوەی مینە دەریاییەکان لە تەنگەی هورموز بکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەدان سەربازی دەریاییی بەریتانیا چاوەڕوانی دەرچوونی فەرمانن بۆ دەستپێکردنی ئەرکەکانیان، هەرکاتێک ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەنێوان واشنگتن و تاران بەدەست بێت.
لە هەمان کاتدا، وەزیری هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا سەردانی بەلەمە جەنگییەکەی “لایم”ی کرد، کە خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتیی ئەگەری ئامادە دەکات بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی تەنگەکە بە هاوکاریی فەڕەنسا.
لە لایەکی ترەوە، سەرۆکی ئەمریکا،ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە وتی فەرمانی بە نوێنەرەکانی داوە پەلە لە گەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران نەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئەمریکا هیوای گەیشتن بە چارەسەری نزیک بۆ شەڕەکەی ماوە سێ مانگەکە کەمکردووەتەوە، هەرچەندە هەردوو لایەن یەک ڕۆژ پێشتر ئاماژەیان بە هەبوونی پێشکەوتن کردبوو.
ترامپ لەسەر پلاتفۆرمی “تروث سۆشیال” نووسی کە گەمارۆی ئەمریکا بەسەر بەندەر و کەشتییە ئێرانییەکان لە تەنگەی هورموز “بە تەواوی و بە هێزی خۆی بەردەوام دەبێت” تا کاتێک ڕێککەوتنێک بە فەرمی ئیمزا و پەسەند بکرێت.

