zagros news agency

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2026، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) کرد، کە توانی لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC) سەرکەوتن تۆماربکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت. دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقیش خەریکە مانگیلە ده‌ستكرد بنێرێتە بۆشایی ئاسمان

سەڵاح

مان ستی هەوڵدەدات رۆدری بهێلێتەوە

یاسین

کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

سەڵاح