zagros news agency

ڤینیسیۆس جۆنیۆر ژمارە 10ی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ نێیمار دەهێڵێتەوە

 

​ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی دیاری هێڵی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل لە لێدوانێکیدا ستایشی پێگە و کاریگەریی نێیمار دا سیلڤای هاونیشتیمانی دەکات و ڕێزێکی بێپایان بۆ مێژوو و ناوی ئەو یاریزانە دەردەبڕێت.

​ئەو ئەستێرە لاوەی سامبا لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی درێسی ژمارە 10ی هەڵبژاردەکەی کرد و ڕایگەیاند کە هێشتا بە تەواوی نازانێت ژمارەی درێسی خۆی بۆ داهاتوو دەبێتە چەند بەڵام ئەوەی 100% یەکلایی بووەتەوە و دەبێت هەر بەو شێوازەش بمێنێتەوە ئەوەیە کە درێسی ژمارە 1 تەنیا بۆ نێیمارە.

​ئەم هەڵوێستەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە ڕوونی مانا و گەورەیی نێیمار لەناو ڕوح و دڵی نەوەی نوێی تۆپی پێی بەڕازیلدا نیشان دەدات کە چۆن تەنانەت یاریزانێکی ئاستبەرزی وەک ڤینیش کە پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ خەڵاتە تاکەکەسییە جیهانییەکان هێشتا نێیمار وەک پێشەنگ و هێمای یەکەمی وڵاتەکەی دەبینێت.

​لێدوانەکەی ڤینیسیۆس دەنگدانەوەی بەربڵاوی لە میدیا وەرزشییە جیهانییەکاندا دروست کردووە و وەک بەڵگەیەک بۆ یەکڕیزی و ڕێزگرتنی نێوان ئەستێرەکانی سامبا سەیر دەکرێت کە تێیدا نەوەی نوێ سەرەڕای درەوشانەوەی خۆیان ئامادە نین دەستبەرداری پێگەی مێژوویی سەرکردە کۆنەکەیان ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانەکان ڕێگری لە بەردەوامبوونی کارڤاخال دەکەن

ahamd.luqman

رۆمیلۆ لوکاکۆ گەرایەوە

ahamd.luqman

بارسێلۆنا لەکۆتا چرکەکاندا توانی لە جیرۆنا بباتەوە

یاسین