zagros news agency

سەرۆککۆماری لوبنان: لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل دانووستان ناکەین

 

جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان دەڵێت کشانەوەی ئیسرائیل لە باشووری ئەم وڵاتە “داواکارییەکی جێگیرە و دانوستانی لەسەر ناکرێت” .
عەون لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی یادی کشانەوەی ئیسرائیل لە داگیرکاریی باشووری لوبنان لە ٢٥ی ئایاری 2026 گوتی: “ئەمساڵ ساڵیادی ئازادکردن لە کاتێکدا دێتەوە، لوبنان لەژێر باری واقیعێکی پڕ لە ئازاردا چەماوەتەوە.”
هەروەها گوتی: “هێرشەکانی ئیسرائیل نەوەستاون و گوندە ئازیزەکانی باشوورمان هێشتا لە داگیرکاریی دووبارە دەناڵێنن.”
بە گوتەی عەون، “لوبنان ئەمە قبووڵ ناکات”. ڕاشیگەیاند: “ڕێڕەوی کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل وەک داواکارییەکی نیشتمانیی بەردەوام دەمێنێتەوە و حکوومەتی لوبنان بۆ گەیشتن بەوە لە ڕێگەی بژاردەی دانوستانەوە هەوڵ دەدات.”
بەرپرسانی ئیسرائیلی گوتوویانە هێزەکانیان “تا کاتی نەمانی هەڕەشەی حیزبوڵڵا” لە باشووری لوبنان دەمێننەوە.
لوبنان و ئیسرائیل مانگی ڕابردوو دانوستانێکی گرنگیان بە ناوبژیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەست پێ کرد و ئێستا خەریکی ئامادەکارین بۆ خولی چوارەمی گفتوگۆکان کە بڕیارە سەرەتای مانگی حوزەیران بەڕێوە بچێت. پێش ئەوەش، دیدارێک لە نێوان شاندە سەربازییەکانی هەردوو وڵات لە پێنتاگۆن لە ٢٩ی ئایاردا ڕێک خراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرێمی بەسڕە بەرەو ڕاگەیاندنە

سەڵاح

سامی ئوشانه‌ بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی به‌هێزترین و شیاوترین كه‌سه‌ وه‌ك هێمای ئاشتی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ و ئومێدمان هه‌یه‌ ڤاتیكانیش پشتیوان بێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح