نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادى 50 ساڵهی (یۆبیلى زێڕین)ى شۆڕشی 26ـی گوڵاندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شۆڕشی گوڵان سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو کە هیچ هێز و پیلانێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ ڕەتکردنەوە و ڕووبهڕووبوونهوهی ستەم بشکێنێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی؛
لە یادى پهنجا ساڵه (یۆبیلى زێڕین)ى شۆڕشی 26ـی گوڵاندا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی نەمر و تەواوی ئەو پێشمەرگە و قارەمانانە دەکەینەوە کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا بوونە بڵێسەی داگیرسانەوەی چرای شۆڕش و ئومێدی ئازادییان لە دڵی گەلی کوردستاندا زیندوو کردەوە.
شۆڕشی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو کە هیچ هێز و پیلانێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ ڕەتکردنەوە و ڕووبهڕووبوونهوهی ستەم بشکێنێت.
بهردهوامیى شۆڕش و قوربانیدان، وێڕاى ههموو سهختییهكان، به سهركردایهتیى سهرۆک مهسعوود بارزانى، ئیرادەی میللەتێکی خستەڕوو کە دواتر لە ڕاپەڕینی ئازاری 1991ـدا تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا و ئازادی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
لەم یادەدا، ئەرکی نیشتمانیی هەموومانه کە میراتی شەهیدان، دەستکەوتە دەستوورییەکان و فیدراڵی بپارێزین. با ئەم یادە بکەینە هەوێنی تەبایی و لێکگەیشتنى هەموو هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان، تا پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، تێپەڕاندنی سەختی و ئاڵنگارییهکان بکەین و بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێین.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی شۆڕشی گوڵان. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سڵاو لە خێزان و كهسوكارى سهربهرزیان و له پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
26ی گوڵانی 2026

