zagros news agency

ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران

دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا  بەلەمەکانی لە باشووری ئێران بە ئامانج گرت، بەرپرسانی ئەمریکی پشتڕاستیان کردەوە کە دوو بەلەم لەناوبراون و شوێنێکی مووشەکی  لە بەندەری عەبباس کراوەتە ئامانج؛ ئەو شوێنەی بەگوێرەی وتەیان هەوڵی ئامانجگرتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای داوە.

یەکێک لە بەرپرسانی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە تۆڕی “فۆکس نیوز” وت کە ئەم هێرشانە بە مانای کۆتاییهاتنی ئەو ئاگربەستە ناسەقامگیرە نییە کە مانگی ڕابردوو رێکەوتنی لەسەر کرا.

هەروەها، بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی بە “سی ئێن ئێن” ڕاگەیاند کە ئەو هێرشانە وەڵامدانەوەیەکی بەرگرییانە بوون و بەشێک نەبوون لە هێرشێکی پێشوەخت پلاندانراو.

لە هەمان کاتدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،مارکۆ رۆبیۆ جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هێشتا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران ئەگەری هەیە، سەرەڕای هێرشە نوێکانی ئەمریکا.

ڕووبیۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان لە شاری Jaipur لە ماوەی سەردانێکی فەرمی بۆ هندستان وت: «هەندێک گفتوگۆ لە قەتەر ئەنجامدراوە، دەبینین ئایا دەتوانین هیچ پێشکەوتنێک بەدەست بهێنین. پێم وایە گفتوگۆی زۆر لەسەر خاڵە دیاریکراوەکانی بەڵگەنامەی سەرەتایی هەیە، بۆیە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ لە یەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە کلاسیکۆ تۆمار دەکات

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

یاسین

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

دڵشاد