zagros news agency

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای هەرێم پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی مەی ٢٠٢٦ و ڕۆژانی داهاتووی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.

​کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی پێنج بۆ پانزە کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین لەنێوان نۆ بۆ دە کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکان بەمشێوەیەن

هەولێر ٣١، پیرمام ٢٦، حاجی ئۆمەران ٢١، سلێمانی ٣٠، چەمچەماڵ ٣٢، دهۆک ٣١، زاخۆ ٣٢، هەڵەبجە ٣٢ و گەرمیان ٣٧ پلەی سیلیزی.

​چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ لە نێوان پێنج بۆ پانزە کیلۆمەتر دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، هەروەها مەودای بینین هەشت بۆ دە کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

​پێنجشەممە دووەم ڕۆژی جەژن

ئاسمان بەگشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. با بە ئاراستەی گۆڕاو و بە خێرایی پێنج بۆ پانزە کیلۆمەتر دەبێت، مەودای بینین دەبێتە شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی تر بەرزدەبنەوە.

​هەینی سێیەم ڕۆژی جەژن

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. خێرایی با مامناوەند دەبێت و دەگاتە دە بۆ بیست و پێنج کیلۆمەتر و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی سی کیلۆمەتر، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا ئاسایی دەبێتەوە. مەودای بینین شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت و لە کاتی تۆزدا کەم دەبێتەوە بۆ چوار بۆ شەش کیلۆمەتر، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزم دەبنەوە.

​شەممە چوارەم ڕۆژی جەژن

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و با بە خێرایی پێنج بۆ پانزە کیلۆمەتر بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، مەودای بینین هەشت بۆ دە کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: ئامانجمان کۆتاییهێنانە بە جەنگی غەززە و برسیکردنی هاووڵاتیانی

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی و ئاشووری، ئەمەریكی دەكات

دڵشاد

قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئه‌مریکا فراوانتر کرا

یاسین