zagros news agency

پێدری: خەونم بردنەوەی چامپیۆنز لیگە

 

 

پێدری گۆنزالێزی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە، لە لێدوانێکدا وەفای خۆی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی ئەوەیە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگای کامپ نۆ درێژە بە یارییکردن بدات و لە هەمان یانەش واز لە یارییکردن بهێنێت.

 

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە بەرشەلۆنە بە هیچ شتێکی ئەم جیهانە ناگۆڕێتەوە و گرنگی بە هیچ ئۆفەرێکی دەرەکی نادات، چونکە هەرگیز بیر لە جێهێشتنی یانەی خەونەکانی ناکاتەوە.

 

پێدری باسی لە پەیوەندی مێژوویی خێزانەکەی بە یانەکەوە کرد و ڕایگەیاند باپیرەی یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یانەی بەرشەلۆنە، بۆیە ئەو لە منداڵییەوە هاندەری یانەکەیە و شانازی بەوەوە دەکات کە ئێستا درێسی ئەم یانەیە دەپۆشێت.

 

سەرەڕای سووربوونی لەسەر مانەوە، ناوبراو رێزێکی زۆری بۆ سەرجەم ئەو یانانە دەربڕی کە هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەدەن و سوپاسیان دەکات.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، پێدری ئاشکرای کرد کە دوو خەونی سەرەکی هەیە، یەکەمیان بردنەوەی نازناوی مۆندیالە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و دووەمیشیان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.

 

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە دا کە کەسایەتییەکی رکابەری هەیە و حەز بە شکست ناکات تەنانەت لە یارییە

ئەلیکترۆنییەکانیشدا، بۆیە لە یاریگادا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین یارمەتی هاوڕێکانی بدات و سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد سەڵاح نزیکە لە ریکۆردێکی نوێ بۆ یانەکەی

یاسین

هەڵبژاردەی ئێران پەیامێک لە ژووری جل گۆڕین بۆ ئەمریکا جێدەهێڵێت

sarkar

ڕیاڵ مەدرید وەڵامێکی توندی یوفا دەداتەوە

یاسین