zagros news agency

پزشکیان: بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئامادەی ڕێککەوتنین

مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە بگاتە چوارچێوەیەکی شەڕەفمەندانە کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژی و گرژییەکانی ناوچەکە.
بزشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال ثانی، میری قەتەر، ئاماژەی بەوە کرد، تاران کراوەیە بۆ هەر لێکتێگەیشتنێک کە پاڵپشتی لە ڕێڕەوی ئاشتی و سەقامگیری بکات، هاوکات ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی قەتەری کرد لەو پێناوەدا.
سەرۆککۆماری ئێران جەختی کردەوە، وڵاتەکەی پابەندە بە بژاردەی دیپلۆماسی و گفتوگۆ و پێشوازی لە هەر چارەسەرێک دەکات کە بەرژەوەندییەکانی ئێران و هاوسەنگیی ئەمنی و سەقامگیریی ناوچەکە لەبەرچاو بگرێت.
ئەم لێدوانانەی پزشکیان لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران و گەرووی هورمزی ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوەی واشنتۆن لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ لەگەڵ تاران دێت، دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی “قۆناغی کۆتایی ڕێککەوتنەکە” ئەنجام درا.
ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە واشنتن دەیەوێت گرژییەکان خاو بکاتەوە، لە بەرانبەردا ئێران چەند پابەندییەک لە ئەستۆ بگرێت کە پەیوەستن بە ئاسایشی گەرووی هورمز و دۆسێی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات

سەڵاح

خەونی تۆپی زێڕین داهاتووی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

یاسین