zagros news agency

هەولێر؛ کوڕێک دایکی خۆی دەکوژێت، پۆلیسیش ده‌ستگیری ده‌كات

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە سنووری قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕووداوێکی دڵتەزێنی کوشتن ڕوویدا و تێیدا ئافرەتێک لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە. دوای گەیشتنی تیمەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە کە کوژراوەکە ئافرەتێکە بەناوی (ن، ن، ڕ) و لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە توانیویانە لە کاتێکی پێوانەییدا و دەستبەجێ تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

لە ئێستادا پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە ڕێکخستووە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە دەستی پێکردووە، تاوەکو هۆکار و وردەکاری زیاتری پشت ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت دێت

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

یاسین

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

گوران