zagros news agency

تۆپەکە مۆندیال کێشەی گەورە دروست دەکات

لەسەروبەندی نزیک بوونەوە مۆندیالی 2026،کە لە مەکسیک و ئەمریکا و کەنەدا بەڕێوەدەچێت لەگەڵ بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیاکان بۆ برەودانی زیاتر بە شێوازی یاریەکان و بەرەوپێش بردنی تۆپی پێ کۆمەڵێک مشتومڕ دروست بوونە لەبەردەم مۆندیالەکە لەنوێترینیان تۆپەکەی مۆندیالە،کە بەهۆی شێوەی و جیاوازیەوە دەبێتە کێشەیەکی دیکە بۆ یاریزانان.

لەنوێترین ئەو مشتومڕانە لامین یەماڵی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی شێوازی تۆپەکە دەکات بەهۆی ئەوەی چەندین جار تاقیکردۆتەوە و هەستی پێکردوە کێشەی تێدایە،ئەمەش بەهۆی ئەو هەستەوەر و تەکنەلۆجیایەی لەناو تۆپەکەدا هەیە بۆ جیا کردنەوەی حاڵەتەکان و یارمەتیدانی بڕیارەکانی ناوبژیوان وەکو حاڵەتی ئۆفساید و فاوڵ و گۆڵ.

بەگوێرەی قسەی زانا فیزیکیەکان بێت لەتۆپێکی ئاسایی دەبێت 20 گۆشە بوونیان هەبێت،بەڵام ئەم تۆپە تەنها چوار گۆشەی تێدایە،ئەمەش وادەکات کەمتر تۆپەکە بسووڕێت و لەناکاویش ئاڕاستەی بگۆڕێت،هاوشێوەی ئەو تۆپەی لەمۆندیالی 2010ی ئەفریقا بەکار هات،کە شێوازێکی نوێی تۆپی پێ و لێدانی شووتی بەهێزی بەخشیە تۆپی پێ،لەهەمووشی سەیرتر پێش یاریەکان دەبێت تۆپەکان شەحن بکرێنەوە بەهۆی ئەو تەکنەلۆجیایەی ناویان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

تیر شتێگن جیرۆنا جێدەهێڵـێـت

یاسین

ئێنرێکی؛منیش وەک یاریزانەکان ماندووم

sarkar

ڕۆناڵدۆ؛ من یەکەم کەس بووم هاتمە خولی سعودی

sarkar