ڕاپۆرتە وەرزشییەکان باس لە گۆڕانکارییەکی گەورە دەکەن لە مێرکاتۆی هاوینەی یانەی هیلالی سعوودی، دوای ئەوەی سیمۆنی ئینزاگی، ڕاهێنەری نوێی یانەکە، لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی ئینتەر میلانی وەک یەکەم بژاردەی خۆی بۆ هێڵی هێرشبەری دیاری کردووە.
هۆکاری سەرەکی ئەم داواکارییەی ئینزاگی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییە بەهێز و مێژووە سەرکەوتووەی لە خولی ئیتاڵیا لەگەڵ ئەم یاریزانەدا هەیبووە.
ئینزاگی پێیوایە لاوتارۆ ئەو یاریزانەیە کە دەتوانێت بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی هیلال بێت بۆ ئەوەی بتوانن ڕکابەری یانە گەورەکانی جیهان بکەن.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لاوتارۆی تەمەن 28 ساڵ، پێشوازی لە بیرۆکەی چوونی بۆ ڕیاز و کارکردنەوە لەگەڵ ئینزاگی دەکات.
ئەم ڕەزامەندییەی یاریزانەکە ڕێگەی بۆ کارگێڕی هیلال خۆشکردووە تاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە دانوستاندن لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە گەورەیە.

