zagros news agency

بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیرکرا و سێ ملیۆن دۆلار لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بریکارێکی وەزارەتی نەوتیان دەستگیرکرد؛ لەکاتی پشکنینی ماڵەکەشیدا دەست بەسەر بڕی سێ ملیۆن دۆلاری کاش و ژمارەیەکی زۆر چەکدا گیرا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەکان، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دەستەی دەسپاکی و هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانەی گومانی گەندەڵییان لێدەکرێت، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیرکرا.

ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو پارە و چەکانەیە کە لەنێو ماڵی ئەو بەرپرسەدا دۆزراونەتەوە. سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕی سێ ملیۆن دۆلاری کاش لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر چەکی جۆراوجۆر لە ماڵەکەیدا بووە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە فەرمی ناوی بریکارەکەیان رانەگەیاندووە، بەڵام دەستگیرکردنەکەی کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و وەک بەشێک لە “هەڵمەتی بنبڕکردنی گەندەڵی” لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەبینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی بەردەوامن

سەڵاح

کاندیدێکی هەڵبژاردن بەهۆی بەڵێنی درۆ بەدەنگدەران دەستگیرکرا

سەڵاح

عەباس عێراقچی: ڕۆژی یەکشەممە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ دەکاتەوە

سەڵاح