بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئەنتۆنی ڕۆدیگێری ئەڵمانی گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی،کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەندرێت و یاریزانەکە تاکو هاوینی 2027 لە قەڵای سپی دەمێنێتەوە.
ڕۆدیگێر لە ساڵی 2022 بەبێ بەرامبەر لە چێڵسیەوە ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید و لەو ماوەیەدا 165 یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 9 گۆڵە،کە دەستێکی باڵای هەبوو لە بردنی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2024 وەک دیوارێکی بەرگری و لەدوو وەرزی ڕابردووشدا سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی بۆ زیاتر لە 30 ساڵ مێرێنگی متمانەی تەواوی بەم ئەستێرە ئەڵمانیە هەیە.
بەگوێرەی زانیاریەکان بێت یەکێک لەهۆکارە گرنگەکانی مانەوەی ڕۆدیگێر لەڕیاڵ مەدرید هاتنی جۆزێ مۆرینیۆی پوروگالیە وەکو ڕاهێنەر،کە پەیوەندیەکی باشیان هەیە و پێشتریش مۆرینیۆ بە ئاشکرا سەرسامی خۆی دەربڕیوە بەو ئاستەی یاریزانەکە هەیەتی.
“سەرکار ڕێبوار”

