zagros news agency

لە زاخۆ هەزار پارچە زەوی دیکە دەدرێتە فەرمانبەران

 

​قۆناغی پێنجەمی پڕۆسەی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیپێکرد.

​پرۆسەکە بە شێوازێکی ڕێکخراو بەڕێوەدەچێت و تێیدا هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن، و ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مەرجی خزمەتی فەرمییان لە هەشت ساڵ زیاترە لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.

​ئەم پڕۆسەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر و لە چوار قۆناغی ڕابردوودا، شەش هەزار و پێنجسەد پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش کرابوون، بەوەش بە دەستپێکردنی ئەم قۆناغە نوێیە قەبارەی سوودمەندبووان لە سنوورەکەدا زیاتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشێکی ڕێگاکەی درێژترین پردی عێراق داڕما

سەڵاح

ڕێژەی شێرپەنجە لە هەولێر ڕوو لە کەمبوونەوەیە

سەڵاح

کیێڤ هۆکاری بەردەوامیی شەڕ ئاشکرا دەکات

سەڵاح