zagros news agency

شێرزود لەمۆندیال دوورخرایەوە

بەفەرمی لە ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئۆزباکستان ئەستێرەی تۆپی پێی ئۆزباکستان و یانەی وەرزشی هەولێر شێرزود تەیمیرۆڤ دوورخرایەوە و یاریزانەکە لەگەڵ وڵاتەکەی بەشداری مۆندیالی 2026 ناکات.

ئەم بڕیارە لەلایەن فابیۆ کانەڤاڕۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە دراوە و یاریزانەکە دوای ئەوەی چاوێکی زۆری لەسەر بوو بەشداری مۆندیال بکات،بەڵام شۆکێک هەمووانی گرتەوە لە لیستی هەڵبژاردەکە نابیندرێت،کە شێرزۆد وەکو ناوێکی سەرەکی چاوی لێدەکرا لەنێو هەڵبژاردەی ئۆزباکستان بۆ نوێنەرایەتی کردنی هێڵی پێشەوە.

شێرزود ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی وەرزشی هەولێر ئاستی خەیاڵی پێشکەش کرد و توانی بەبێ ڕکابەر ببێتە گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێراق بەتۆمار کردنی 28 گۆڵ،کە هیوایەکی زۆر هەبوو بەشداری مۆندیال بکات بەڵام لەکۆتاییدا دوورخرایەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدریگۆ ئاشکرا دەکات

یاسین

پاڵاوتنی مۆندیال.. عێراق بردیەوە و بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

لە ئەگەری پەیوەندی کردنی خوسانۆڤ بە یانەی مانچێستەر سیتی چەن شتێک ڕوو دەدەن

یاسین