zagros news agency

دەیلی مەیل؛پەتای کۆرۆنا لەنێو یاریزانانی هەڵبژاردەی نەرویج بڵاوبۆتەوە

پەیتا پەیتا کاتی یاری نێوان ئینگلتەرا و نەرویج لەقۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال نزیک دەبێتەوە و ڕۆژنامەکانی ئینگلتەراش لەسەر پەڕەکانیان نووسیوویانە یاریزانانی هەڵبژاردەی نەرویج دووچاری نەحۆشیەکی گواستراوە بوونە،کە ڕەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.

لەسەر ئەم بابەتە دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج ڕوونکردنەوەیەکی خێرایاندا و ئاماژەیان بەوەکرد هیچ شتێک نییە لەسەر کۆرۆنا،ئەمە تەنها پڕوپاگەندەی میدیاکانە و هەموو یاریزانانی هەڵبژدەکە تەندروستیان باشە،تەنها یەک یاریزانمان پەتای گرتبوو بەهۆی گەشتە یەک لەسەر یەکەکانمانە و ئەویش زوو چارەسەری بۆ کراوە.

وە دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج ئاماژەیان بەوەکردوە هۆکاری نەخۆشی هەر یاریزانێک لەم مۆندیالە دەگەڕێتەوە بۆ هاتوچۆی زۆری بەردەوام و فێنککەرەوەی نێو پاسەکان،کە زیاتر لە 50 کەسی تێدایە،بەڵام ئەوان خۆیان باش ڕاگرتووە و هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا بوونی نییە.

“سەکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا لەسەرکەوتنەکانی بەردەوامە

یاسین

سلۆت گلەیی لە موحەمەد سەڵاح دەکات

یاسین

فلیک دەستی کردوە بە خۆئامادەکردنێکی توند

یاسین