zagros news agency

تایلۆر سویفت لە فیلمی “Toy Story 5” بەشدار دەبێت

دوای دەنگۆ و پێشبینی، دواجار ئەستێرەی جیهانیی پۆپ، تایلۆر سویفت، بە شێوەیەکی فەرمی بەشداریکردنی خۆی لە بەشی پێنجەمی فیلمی بەناوبانگی ئەنیمەیشنی  “Toy Story 5” ڕاگەیاند، ئەمەش لە ڕێگەی گوتنی گۆرانییەکی نوێی ڕەسەن بۆ فیلمەکە.

سویفت لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشکرای کر، گۆرانییە نوێیەکەی ناوی “I Knew It, I Knew You” دەبێت و بڕیارە لە 5ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بڵاوبکرێتەوە، تا ببێتە بەشێک لە ڕووداوەکانی فیلمە چاوەڕوانکراوەکە.

سویفت لە بەیاننامەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند و گوتی “لە منداڵییەوە ئاواتم بوو گۆرانییەک بۆ جیهانی Toy Story بنووسم. دوای بینینی دیمەنە سەرەتاییەکانی فیلمەکە، چیرۆکەکەی زۆر کاری تێکردم و پڕۆسەی نووسینی گۆرانییەکە زۆر بە سروشتی و خێرا بەڕێوەچوو”.

ئەم ڕاگەیاندنە فەرمییە دوای زنجیرەیەک تێبینی و ئاماژەی تەمومژاوی هات کە لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوادارانی سەرقاڵ کردبوو، لەوانە، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، کاتژمێرێکی ژماردنی پێچەوانە لەسەر ماڵپەڕی سویفت دەرکەوت کە دیزاینەکەی لە کەشی فیلمەکە وەرگیرابوو. گۆڕینی دیزاینی پشتی ئەلبومی 1989 (Taylor’s Version) بۆ شێوەی هەورەکانی ناو فیلمی Toy Story و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی کاراکتەری “جێسی” لەلایەن پەیجی فەرمی پیکسارەوە کە تێیدا سەمای دەکرد و گوزارشتی لە گۆرانیی “Shake It Off”ی سویفت دەکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر لیندسی کۆلێنزی بەرهەمهێنەری فیلمەکە ڕەتیکردبووەو، سویفت گۆرانی لە فیلمەکەدا هەبێت، بەڵام پێداگری هەواداران و ڕاگەیاندنەکان دواجار ڕاست دەرچوو.

فیلمی Toy Story 5 کە بڕیارە لە 19ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە سینەماکانی جیهان نمایشبکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس وەرزی هەشتەمی “Black Mirror” بەرهەم دەهێنێت

ART

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکرێت

یاسین

زانا مەلاخالید بۆ زاگرۆس: هەرحزبەو بەپێی قەبارەی خۆی کڕینی لیست و کورسی هیچ لەبابەتەکە ناگۆڕێت

سەڵاح