وەزیری دەرەوەی عێراق، فۆئاد حوسێن، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیرلەندییەکەی، هێلین ماکنتی، داوای کرد یەکێتی ئەوروپا چیتر تەنیا تەماشاکار نەبێت و دەستپێشخەرییەکی سیاسی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ناوچەی ململانێکان دەستپێبکات.
گرنگترین پەیامەکانی وەزیری دەرەوە:
زیانە ئابوورییەکانی عێراق: فۆئاد حوسێن جەختی کردەوە کە عێراق بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەڕ لەسەر کەرتی وزە و کەمبوونی توانای هەناردەکردنی نەوت، لەسەر ئاستی دارایی و ئابووری یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.
کاریگەری لەسەر ئەوروپا: ئاماژەی بەوەش کرد کە دەرئەنجامەکانی ئەم قەیرانە ئەوروپاشی گرتووەتەوە؛ چونکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسان و گرانبوونی تێچووی بەرهەمە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان لە بازاڕەکانی ئەوروپادا.
لوتکەی داهاتووی عەممان: ڕوونی کردەوە کە عێراق خەریکی گەڵاڵەکردنی ئەم دەستپێشخەرییە سیاسییەیە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا کە لەم مانگەدا لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت، دیدگای فەرمیی بەغدا لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.
هەواڵی پێشوو

