zagros news agency

ئەلنەعمان: ئەو لیژنەیەی بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی پێکهێنراوە، دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ کۆنتڕۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەباح ئەلنەعمان، ڕایگەیاند کە ئەو لیژنەیەی بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی پێکهێنراوە، دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ کۆنتڕۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا. ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەی فەکیکردن و جیاکردنەوەی لایەنەکان لە حەشدی شەعبی، پێکهاتەسازیی دووبارەی هێزەکان و مسۆگەرکردنی مافی چەکدارەکان لەخۆدەگرێت.
ئەلنەعمان جەختی کردەوە کە پێکهێنانی ئەم لیژنەیە بڕیارێکی تەواو عێراقییە و وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ داواکاریی مەرجەعییەت، لەپاڵ جێبەجێکردنی کارنامەی وزاریی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵی چەک و یەکخستنی گوتاری ئەمنی.
ڕادەستکردنی چەک و سەربازگەکان: لیژنەکە میکانیزمی پێویست دادەنێت بۆ تێکەڵکردنی ئەو هێزانە بە دەزگا ئەمنییە فەرمییەکان، و پێویستە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لیستێکی تەواوی چەک، کەرەستە سەربازییەکان و سەربازگەکان ڕادەستی لیژنە ناوەندییەکە بکرێت.
پێکهاتەی لیژنەکە و مافی شەڕکەران: ئەم لیژنە ناوەندییە بە چاودێریی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی کار دەکات و نوێنەرانی وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەستەی حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت. ئامانجی پڕۆسەکەش ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و پاراستنی تەواوی مافە دارایی و یاساییەکانی شەڕکەرانە دوای تێکەڵبوونیان لەگەڵ سوپادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3289 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

سەڵاح

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تورکیا ٤٦٧ پەنابەری سووریای دیپۆرت کردووەتەوە

سەڵاح