zagros news agency

یەکێتیی ئەوروپا داوا لە تیک‌تۆک دەکات فێدی «بۆ تۆ» بگوڕێت بەهۆی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تونێل

 

یەکێتیی ئەوروپا هۆشداریی دایە کۆمپانیای تیک‌تاک کە دەبێت دیزاینی «زیانبەخش»ی بەشی پێشنیازکراوی «For You» بگۆڕێت، بە پێچەوانەوە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان (DSA) تووشی سزای دارایی توند و قورس دەبێتەوە.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا تیک‌تاکی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ کاریگەریی زیانبەخشی «کونه کەروێشک»؛ دۆخێک کە تێیدا الگۆریتمەکە بەردەوام ڤیدیۆی هاوشێوە لەسەر خەم، گۆشەگیری یان وێنەی جەستە پێشنیاز دەکاتەوە و منداڵان و بەکارهێنەران لە دەوروبەری ناوەرۆکی مەترسیدار کۆ دەکاتەوە.
برۆکسل جەختی کردەوە کە تەنانەت دوگمەی «عەلاقەمەند نیم»یش بەس نییە و داوای کرد کە تیک‌تاک کاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکان وەک مەرجی سەرەکی لەسەر الگۆریتمەکەی هەڵبگرێت و ئامرازەکانی کۆنتڕۆڵ ئاسانتر بکات.
لە بەرامبەردا، وتەبێژێکی تیک‌تۆک ئەم دەستنیشانانەی ڕەت کردەوە و رایگەیاند کە ئەنجامەکانی کۆمیسیۆن بە ته‌واوی ناڕاستن و سیستمی پاراستنی پلاتفۆرمەکەیان و بەکارهێنەران دەشێوێنن.

یەکێتیی ئەوروپا لە ڕێگەی یاسای (DSA) چاودێرییەکان لەسەر پاراستنی منداڵان توندتر کردووە. پێشتریش هەمان تۆمەت ئاڕاستەی پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام کرابوو کە دیزاینی «ئالوودەکەر» بەکار دەهێنن.
لێکۆڵینەوەکان لەسەر تیک‌تۆک زیاتر لە دوو ساڵە دەستیان پێکردووە و ئەمەش نوێترین هەنگاوی یاسایی ئەوروپایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە دیجیتاڵییەکان.

زانایان و توێژەرانی دەروونی هۆشداری دەدەن کە ئالوودەبوونی منداڵان بەم ناوەرۆکانەوە کاریگەریی خراپ لەسەر مێشکیان دادەنێت، و پێویستە سیستمی بەربەستکاری لە ژینگەی تاقیگەییدا تاقیبکرێتەوە و بخرێتە گەڕ وەک جێگرەوەیەک بۆ الگۆریتمە کۆنەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین

وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

سەڵاح