zagros news agency

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان؛ خولێکی جیاوازی “فێربوون لە شوێنی کار” لە هەولێر دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەولێر، هەنگاوێکی نوێ بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و فێربوونی پیشە ڕادەگەیێنێت. خولەکە بە شێوازێکی مەیدانی دەبێت و بەشداربووان لەبری ناو پۆلەکان، ڕاستەوخۆ لەناو کۆمپانیا و کارگەکاندا فێری پیشە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) و ڕێکخراوی (AGO)، بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هۆڵەندا، خولێکی فراوانی پیشەیی بۆ گەنجان و ئەوانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن کردەوە.

جیاوازیی ئەم خولە چییە؟
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم خولە جیاواز لە خولە ئاساییەکان، وانەی تیۆری لەناو پۆلدا نییە. بەشداربووان ڕاستەوخۆ دەبرێنە “جەرگەی بازاڕ” و لەناو کۆمپانیا، کارگە و شوێنە گشتییەکاندا لەژێر دەستی پیشەگەرەکاندا فێری نهێنییەکانی کار دەبن.

ماوەی خولەکە و بوارەکان
خولەکە بۆ ماوەی 45 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 15 بواری جیاواز لەخۆدەگرێت، لەوانە: (تەکنیکاری کارەبا، چاککردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی، ئایتی، ژمێریاری، دوورینی جلی کوردی، فرۆشیاری، مۆبیلیات، دروستکردنی شیرینی، مارکێتینگ، دیزاینی جلوبەرگ و چەند بوارێکی دیکە). خوازیاران دەتوانن لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمدا، سێ پیشە بەپێی ئارەزووی خۆیان هەڵبژێرن.

تایبەتمەندی و ئیمتیازاتەکان:
ئەوانەی بەشداری لەم خولەدا دەکەن، چەندین سوودیان پێدەگات، لەوانە:

خەرجیی هاتووچۆ: بەشداریکردن بێبەرامبەرە و خەرجی هاتووچۆش بۆ بەشداربووان دابین دەکرێت.

ئەزموونی مەیدانی: ئاشنابوونی ڕاستەوخۆ بە ژینگەی کار و خاوەنکارەکان.

بڕوانامەی فەرمی: لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی باوەڕپێکراو بە بەشداربووان دەدرێت.

دۆزینەوەی کار: ئەم خولە بە خێراترین ڕێگە دادەنرێت بۆ ئەوەی بەشداربوو دوای تەواوکردنی، ڕاستەوخۆ لە کەرتی تایبەتدا دەستبەکار بێت.

چۆن ناوی خۆت تۆمار دەکەیت؟
بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی داواکاری پڕ بکەنەوە:
لینک بۆ پڕکردنەوەی فۆرم

هەروەها بۆ زانیاری زیاتر، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەم ژمارە مۆبایلانەی تەرخان کردووە:

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی/هەولێر: 07504561522

ڕێکخراوی دەروازەی یارمەتی: 07501884031

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆك؛ ل شه‌ڤا شه‌مبیێ ئێكه‌م كاروانێ حه‌جییان به‌ره‌ڤ سعوودیێ ب ڕێ دكه‌ڤیت

دڵشاد

سبەی هەورە برووسکە دەست پێ دەکات و تاوەباران و بارانی بەخۆر دەبارێت

سەڵاح

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاگادارییه‌كی بەپەلەی بۆهاووڵاتیانی کەرکووک و دەوروبەری بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح