zagros news agency

د. بەشیر حەداد بۆ زاگرۆس:لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەگەر هەیە شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون ڕوو لە هەرێم بکاتەوە

مەترسیی بۆشایی ئەمنی و سەرهەڵدانەوەی تیرۆر هەیەجێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕای دەگەیەنێت کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی ئەمنی کە پڕکردنەوەی قورس دەبێت، ئەمەش دەرگا بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەكاتەوە.

د. بەشیر حەداد، لە لێدوانێکدا بۆ «زاگرۆس» ڕای گەیاند: «چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیماناندا، شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە؛ ئەمەش مەترسیدارە و زەنگێکی مەترسیدارە بۆ چالاکبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان.»

سەبارەت بە جوگرافیای مەترسییەکانیش، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی تیرۆریست لەم جارەدا لە ناوچە سونەنشینەکانەوە زیاترە، و هۆشداری دا لەوەی کە دووبارە ڕوودانی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی نوێی ئاوارە بەرەو هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

لە شەممه‌ی داهاتووه‌وه‌ رێگایەكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت

سەڵاح