zagros news agency

ڕووسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانە زیانپێکەوتووەکانی جەنگ ئامادەیی نیشان دا

سەرۆکی ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی وزە، ئامادەییی ڕووسیای بۆ هاوکاری لە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانە زیانپێکەوتووەکانی ئێران لە جەنگدا ڕاگەیاند.
محەممەدوەلی عەلائەدینی، ئامادەییی مارشاوین، جێگری وەزیری وزەی ڕووسیای بۆ بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانە گرنگەکانی وڵات دوای زیانگەیشتن پێیان لە کاتی ئەم جەنگەدا گوت.
ناوبراو بە سەرنجدان بە توانای تەکنیکی و بارستایی بەرزی کۆمپانیاکانی ڕووسیا لە بواری وزە و کارەبادا، ڕاگەیاندنی ئامادەییی مۆسکۆی بۆ بەشداری لە ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە زیانپێکەوتووەکان و دابینکردنی کەرەستە پێویستەکانی بە گرینگ زانی.
عەلائەدینی هیوای بۆ زەمینەسازبوونی ئەم هاوکارییانە لەپێناو بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاوکارییە تەکنیکی و جێبەجێکارییەکانی هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئاو و کارەبادا خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەماوەی دوو رۆژدا ١٠ کەس لە ئێران ئیعدام کران

سەڵاح

تەلاری قوتابخانەیەکی خوێندنی ئیسلامی بەتەواوی داڕووخا

سەڵاح

ئەمریکا سزای نوێ دەخاتە سەر سەرمایەدارێکی ئێرانی و کۆمپانیاکانی گازی شل

یاسین